سینۆهە... پزیشکی تایبەتی فیرعەون
داستانەکەی سینۆھە بە یەکێک لە چاکترین کارەکانی ئەدەبی کۆنی میسڕی دادەنرێت و یەکێکە لە کۆنترین ڕۆمانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی. چیڕۆکەکەی باسی ڕووداوەکانی دوای مەرگی ئەمنمھاتی یەکەم دەکات کەوا سەرکردەی دوازدەمەھین بەرەی وڵاتی میسڕ بوو لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی پێش زایین. خودی چیڕۆکەکەش لە دەوروبەری ساڵی ١٨٧٥ی پێش زایین نوسراوە، ھەرچەندە وەشانە سەرەتاییەکانی لە سەردەمی ئەمنمھاتی سێیەمدا لە ساڵی ١٨٠٠ی پێش زاییندا دۆزراوەتەوە، بۆیە ڕوون نییە بەتەواوەتی کە بەروارەکەی کەی بووە. چیڕۆکی کتێبەکە باسی خزمەتکارێک دەکات کەوا لەکاتی کارکردندا زانیاریەکی مەترسیداری نێو کۆشک دەبیستێ، بۆیە بەھۆی ترسەوە کۆچ دەکات بەرەو سوریا، لەوێ کۆمەڵێک ڕووداوی بەسەردێت و ھەوڵی گەڕانەوەی بۆ میسڕ دەدات.
لە ئێستادا گفتوگۆیەکی درێژخایەن لەنێو میسڕناسان ھەیە لەبارەی ئەوەی کە ئایا چیڕۆکەکە ڕاستیە یاخود نا، بەڵام زۆرینەیان پێیانوایە چیڕۆکەکە بەرھەمێکی خەیاڵیە. ئەو بابەتانەی کتێبەکە دەیورێژێنێت کۆمەڵە بابەتێکن کەوا لەسەرتاسەری جیھاندا بەدی دەکرێن، نووسەرە نەناسراوەکەی کتێبەکە بە «شێسکپیری میسڕی» ناونراوە.

بۆ داگرتنی کتێبەکان بە شێوەی [PDF]
ئێرە کلیک بکە ....
Password: xayam_kurd
This comment has been removed by a blog administrator.
ReplyDelete