kurd-partuk

ئاڤێستا






 ئاڤێستا..

ئەڤێستا یان ئەوێستا (بە ئاڤێستایی: awēsta) کۆمەڵێک دەقی ئایینییە کە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە و بۆ زەردەشتییەکان پیرۆزە. ووشەی ئاڤێستاش بە مانای بنچینە و بینای پتەوە. ئەم کتێبە کە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە، ئەمەشیان زمانێکی کۆنە کە پەیوەندییەکی زۆری ھەیە بە زمانی فارسی، زمانی سانسکریت و زمانی کوردی. زۆر جار مەترسی لەناوچوونی بووە. مێژوونوسە کۆنەکان دەڵێن کە ئاڤێستا لەسەر ١٢٠٠٠ پارچە لە پێستی چێل نووسرابوو بەڵام لە چەندین ڕووداودا، ھەر جار کەمێکی لێ ون بوو تا ٣٨٠٠٠ وشەی لێ ماوە. ھەندێک سەرچاوەش دەڵێن کە ٣٤٥٬٧٠٠ وشە بوو، لە ١١ بەش پێک ھاتبوو بە ھەمووشی ٥ شێعر بوون.
زمانی ئاڤێستا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ 3000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌ زۆر نزیکه‌ له ‌زمانی سانسکریت که‌ ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 4000 ساڵ له ‌مه‌وبه‌ر. که‌( ڤێدا)ی پێ نووسراوه‌ته‌وه‌ به‌ سانسکریتی. ئه‌م ڕێنووسه‌ش له ‌ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ ده‌نووسرێت، کە بریتیە لە چل و چوار پیت‌. پیته‌بزوێنه‌کانی زمانی ئاڤێستا شانزه‌ دانه‌ن و پیته‌ ده‌نگداره‌کانی سی وحه‌وت دانه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر ڕۆشنایی بخرێتە‌ سه‌ر ئاڤێستا و زمانی ده‌ئێنه‌به‌ره‌ یان دینکه‌رد، په‌نا دەبەینە به‌ر‌ به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا و ده‌ستوه‌ری به‌هره‌مەندی ئاڤێستاناس[ کاڤاسجی ئادۆلجی کانگا : Kavasji Edulji Kanga] که‌ دوو فه‌رهه‌نگی به‌زمانی ئاڤێتستا – ئنیگلیزی ئینگلیزی – ئاڤێستایی.  له‌ساڵی 1919 به‌ چاپ گەیاندوە، ئه‌گه‌ر چی هه‌ریه‌ک له‌م دوو فه‌رهه‌نگه‌ نزیکه‌ی 25000 ووشه له‌ خۆده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و جیاوازی زمان و سه‌رده‌م و ئاڵوگۆڕی بۆ چوونیی پێوه‌دیاره‌




بۆ داگرتنی کتێبەکە بە شێوەی [PDF]


ئێرە کلیک بکە ....










Password: xayam_kurd







Read our comment Policy to know your rights & responsibilities before actually leaving a comment for this article.

Post a Comment (0)
Previous Post Next Post