kurd-partuk

زەردەشت و ئاڤێستا

 






زەردەشت و ئاڤێستا ... فەلسەفەی یەکتاپەرستی

ئایینی زەردەشتی لەسەر بنەمای بیرو بۆچوونەکان و بڕواکانی زەردەشت پێکھاتووە. ئەم ئایینە جیھان وەکو دووبەرەکییەکی بەردەوام دەبینێت لەنێوان ھێزی پاک و ھێزی خراپەدا. خوداوەندی «ئاھورامەزدا» خودای چاکە و حیکمەتە، دانەر و پێکھێنەری ئەم جیھانەیە، «ئەھریمەن» یان «ئەنگرامەینو» ڕۆحە خراپەکانن، مرۆڤیش بوونەوەرێکی ئازادە و تاکە ئەرکی سەرشانی بریتییە لە یارمەتیدان و سەرخستنی خودای ئاھورامەزدا، ئەم ئایینە بە شێوەیەکی گشتی لە ناو فارسەکان بڵاو بووەوە و لە سەدەی شەشەمی پێش زایین بوو بە ئایینێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا و تا سەرھەڵدانی ئیسلام لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا ئایینێکی گرنگ بوو و بڕواداری زۆری هەبوو.
ئاھورامەزدا و ئەھریمەن
ئاھورامەزدا خودای چاکەیە، ئەوەی ھەردەم دژی دەوەستێت، ئەھریمەنە. ئەمەش خوادی خراپە و شەڕە، ئاھورامەزدا خودای ڕووناکییە و دوژمنی تاریکییە. ھێنەری بەخت و خۆشی و شادییە و سەرچاوەی ھەموو سیفەتە باشەکانە، بە پێچەوانەی ئەھریمەن کە خودای تاریکییە و ھێنەری ھەژاری و دەرد و ناخۆشییە. ئایینی زەردەشتی ئایینێکە داوای کاری چاکە و ڕەوشتی باش و یارمەتی نێوان بونەوەری مرۆڤ دەکات. ئاگر و ڕۆژ ھێمای ئاھورامەزدان ، بۆیە لای ئەوان ئاگر زۆر پیرۆزە و ھەمیشە زەردەشتییەکان لەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئاگر لە پەرستگاکان نەکوژێتەوە. ھەر ئەمەشە کە وای لە ئایینەکانی تر کردوە کە وابزانن زەردەشتییەکان ئاگر پەرستن.


ئاڤێستا

ئاڤێستا کتێبی زەردەشتە کەوا بە کتێبێکی پیرۆز دادەنرێت لەلایەن باوەڕدارانی ئایینی زەردەشتی. وشەی ئاڤێستاش بە مانای بنچینە و بینای پتەوە. ئەم کتێبە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە، ئەمەشیان زمانێکی کۆنە کە پەیوەندیەکی زۆری ھەیە بە زمانی فارسی و سەنسکریتی و زمانی کوردی. زۆر جار مەترسی لەناوچوونی لەسەر بووە. مێژوونوسە کۆنەکان دەڵێن کە ئاڤێستا لەسەر ١٢٠٠٠ پارچە لە پێستی مانگا نووسرابوو، بەڵام چاخ دوای چاخ کەمێکی لێ وون بوو تا ٣٨٠٠٠ ووشەی لێ ماوە. ھەندێک سەرچاوەش دەڵێن کە ٣٤٥،٧٠٠ ووشە بووە، لە ١١ بەش پێک ھاتبوو بە ھەمووشی ٥ شێعر بوون.
بڕوادارانی ئێستای ئەم ئایینە، دوای هاتنی ئایینی ئیسلام، ئایینی زەردەشتی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە کزی کردو لەناوچوو. ئێستا باوەڕدارانی ئەم ئایینە لە ھەموو جیھان نزیکەی ٢٠٠،٠٠٠ کەس دەبن، بەم شێوە:
٦٩،٦٠١ کەس لە ھیندستان بە گوێرەی ژماردنی ساڵی ٢٠٠١
٥٠٠٠ کەس لە پاکستان، کە لە شاری کەراچی دادەنیشن
١٨ تا ٢٥ ھەزار کەس لە کیشوەری ئامریکای باکوور
بڕێکی زۆریشیان لە ئێرانن کە بە زۆری لە شارەکانی یەزد و کرمان و تارانن، ھەروەھا نوێنەریشیان لە پەرلەمانی ئێرانی ھەیە، برێکی زۆر کەمیشیان لە ئاسیای ناوەڕاست دەژین. وەک بەڵخ و تاجیکستان کە شوێنی ئایینی زەردەشتی بوو.


جەژنەکان

ئایینی زەردەشتی زۆر جەژنی تێدایە. ناودارترینیان نەورۆزە، نەورۆز جەژنی سەری ساڵە و دەکەوێتە یەکەمین ڕۆژی بەھار.


ژیانی ھاوسەری

زەردەشتییەکان باوەڕیان وایە کە زەردەشت ھێنانی بێوەژنی لا پەسندترە لەوەی کە مێردی نەکردبێت، ھەروەھا ژنی بە منداڵی پێ باشترە لەوەی کە منداڵی نەبێت. ھەروەکوو چۆن تەڵاق دان لەلای زەردەشتییەکان حەرامە.


مردن لەلای زەردەشتیەکان

زەردەشتیەکان باوەریان وایە کە ڕۆح دوای دەرچونی لە لەش، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەناویدا دەمێنێتەوە؛ دواتر بۆ جیھانی تر دەڕوات. ھەروەھا باوەڕیان بە حسابکردن ئەوەیە کە زەردەشتیی چاک تاھەتایە لە بەھەشت دەمێنێتەوە، مرۆڤی خراپیش تاھەتایە لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە.
زەردەشتیەکان بارودۆخی تایبەتیان ھەیە بۆ ناشتنی مردوەکانیان؛ چونکە ئەوان نایانەوێ جەستەی مردووەکان تێکەڵ بە یەکەکانی ژیان بێت وەکوو خۆڵ و ئاو و…ھتد. چوونکە باوەڕیان وایە کە پیسیان دەکات، بۆیە مردووەکانیان نانێژن، بەڵکوو بۆ باڵندە گۆشتخۆرەکان جێیان دەھێڵن لەسەر بورجی تایبەتی کە پییان دەڵێن «بورجەکانی بێ دەنگی». جەستەکان لەلایەن کەسانی تایبەت لەسەر ئەم بورجانە دادەنرێن، دوای خواردنی جەستەکانیش لەلایەن باڵندەکان، ئێسقانەکان لە جێگایەکی تر دادەنرێن لە بورجەکان بەبێ ناشتن. بەڵام ئەو زەردەشتیانەی کە لە کۆمەڵگای موسڵمانی دادەنیشن، ناتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن، ھەڵدەستن بە دانانی مردوو لەناو سندوقی پتەوو و دواتر دەینێژن. بە بڕوای ئەوان بەم کارە ڕۆح و جەستەی مردوو تیکەڵ بە سروشت نابێت.





بۆ داگرتنی کتێبەکە بە شێوەی [PDF]

ئێرە کلیک بکە ....








Password: xayam_kurd


Read our comment Policy to know your rights & responsibilities before actually leaving a comment for this article.

Post a Comment (0)
Previous Post Next Post