شەرەفنامە لە وەرگێڕانەکەیدا، ناوی مێژووی ماڵەمیرانی کوردستانی دراوەتێ، کتێبێکی بە ناوبانگی مێژوویی کوردە کە بە زمانی فارسی، بە دەستی مێژوونوسی کورد، میر شەرەفخانی بەدلیسی (١٥٤٣ - ١٥٩٩) نووسراوە. شەرەفنامە سەرچاوەی سەرەکی و چڕوپڕی مێژووی خەڵکی کورد و کوردستانە کە شەرەفخان کاری پێک ھێنانی لە ساڵی ١٥٩٧دا و دوو ساڵ پێش مەرگی تەواو کردووە. زۆر پاشتر عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی شاعیر و نووسەری ناسراو بە ھەژار موكريانى (١٩٢٠ - ١٩٩٠)، وەریگێڕاوەتە سەر کوردی.
شەرەفنامە لە سێ ڕووپەڕ پێک ھاتوە. ھەریەک لەوانە بەسەر چەند بەندێک و چەند دەستەو لکێکدا دابەشکراون. بە کورتی کتێبەکە بەپێی جۆری فەرمانڕەوایی یان بوونی ماڵەمیران و دەسەڵاتدارنی کورد دابەشکراوە.
ھەژار لە پێشەکی وەرگێڕانەکەدا کارێکی کردوە کە وا ئەکات وەرگێڕانەکەی ببێتە دەقێکی زۆر باوەڕپێکراوە لە ڕووی وەرگێڕانەوە. ھەندێ زانا و نوسەری بە ناوبانگی کوردی ئاگادار کردۆتەوە لێی و دەستنوسەکەی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی تەماشای بکەن و ھەڵەکانی بۆ دیاری بکەن. یەکێ لەوانە کەمال مەزھەرە کە بە خەتی خۆی لە پەڕەی 'شێست"ی نوسراوی وەرگێڕانەکەی ھەژاردا ئەڵێ: لەسەر داوای ھەژار خۆی - گەلێک لە دەستنوسی شەرەفنامە کە - کرددوویەتی بە کوردی - لەگەڵ چاپی ڕووسی و عەرەبی ئەو کتێبەدا بەراوردم کرد. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە تەرجەمەکە زۆر ڕێک و پێکو و ئەمینە و لە ھیچ شوێنێکدا جیاوازیم بەرچاو نەکەوت.
تا ئێستا جگە لە زمانی کوردی بە عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕووسی، ئازەری و تورکی وەرگێڕاوەتەوە. لە ساڵی ١٨٧٣ تا ١٨٧٥ فرانسوا شارمۆ (François Charmoy) کە خوێندەواری زمانی فارسی بووە، شەرەفنامەی وەرگێڕاوە سەر فەرەنسی و لە شاری سان پترسبۆرگ ی ڕووسیا لە چاپی داوە.
بۆ داگرتنی کتێبەکە بە شێوەی [PDF]
ئێرە کلیک بکە ....
Password: xayam_kurd