kurd-partuk

هەمبانە بۆرینە




 

نووسەری بەناوبانگی کورد عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی (ھەژار) نووسیویەتی و ماجید مەردۆخ ڕۆحانی پێداچووەتەوە.

هەمبانە یەکە لە چیرۆکی کەونارادا، دەڵێن دەستیان تێ ڕۆ کردوە و هەر چی ویستویانە تیا بوە و بە دەستیانەوە هاتوە، بە فارسی: (انبان جادویی در افسانه‌ها که گویا محتوای همه چیز بوده).

ھەمبانە بۆرینە بە دوو شێوەی یەک بەرگی و دوو بەرگی لە چاپ دراوە و چاپی یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٠ لە تاراندا بووە. لە ھەموو شێوەزارەکان و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردی لەم وشەدانەدا کەڵک وەرگیراوە و ھەوڵی ئەوە نەدراوە تەنیا وشەیەکی شێوەزارێک پەسەند بکرێت و ئەوانی تر لاببرێن.

ئەلفوبێ و شێوازی نووسینی کوردی لەم فەرھەنگەدا جیاوازە و تایبەتە و لە پێشەکیی پەرتووکەکەدا لەسەری قسە کراوە، ھەژار لە پێشەکیی فەرھەنگەکەدا سەبارەت بە ھۆکاری ناو نرانی نووسیویەتی: «ناوی وشەدانەکەی خۆم ناوە: ھەمبانە بۆرینە، کە لە چیرۆکاندا دەڵێن: ھەرچیت بوێ دەستی تێخە دێتە چەنگت».



بۆ داگرتنی بەیەک فایل

لێرە کلیک بکە






بۆ داگرتنی بە پێ ی پیتەکان

لێرە کلیک بکە







Read our comment Policy to know your rights & responsibilities before actually leaving a comment for this article.

Post a Comment (0)
Previous Post Next Post